براوەى تۆپی ئاڵتونی ئاشکرابوو

ڕۆژنامەى سپۆرتی ئیسپانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە مێسی براوەى تۆپی ئاڵتونی ساڵی 2023یە

سپۆرت دەڵێت لە چەندین سەرچاوەوە تەئکید کراوەتەوە کە بە مێسی وتراوە بەشداری ئاهەنگەکەى باڵۆندۆر بکات

ئاهەنگەکەى باڵۆندۆر 13 ڕۆژی تر لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و مێسیش یەکێکە لە ڕکابەرەکان بۆ بەدەستهێنانی تۆپە ئاڵتونییەکە

ئەگەر مێسی ببێتە براوە ئەوا دەبێتە یەکەم یاریزان کە هەشت تۆپی ئاڵتون بباتەوە

هەروەها یەکەم یاریزانە کە لە کیشوەری ئەوروپا یاریی نەکات و براوەى تۆپی ئاڵتونیش بێت

مێسی بەهۆی بردنەوەى مۆندیالەوە، ناسناوی تۆپی ئاڵتونی مسۆگەرکردووە

ئیریلنگ هالاند تاکە یاریزانە کە بتوانێت ڕکابەری مێسی بکات لە بردنەوەى تۆپە ئاڵتونییەکەدا.

بابەتی پێشتر

ناوبژیوانی یارییەکەى تۆتنهام و لیڤەرپوڵ سزانادرێت

بابەتی دواتر

پێش کلاسیکۆ دۆخی یانەکان چۆنە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share