(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە و جیاوازییەکەی کردە هەشت خاڵ

لە چێوەی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی، ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا بردنەوەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای “ئیماراتس” یاریی هەفتەی (27)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس ئەنجامدا.

یارییەکە بە ئه‌نجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “گانەرز” له‌ خوله‌کەکانی 28، 43، 55، 74 لەلایەن گابریێل مارتینێلی، بوکایۆ ساکا (دوو گۆڵ)، گرانیت شاکا-وە تۆمارکران، گۆڵەکەی کریستاڵ پاڵاس لە خولەکی 63 لەلایەن جێفری شلۆپەوە تۆمارکرا.

بەم بردنەوەیە، ئارسیناڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (69) لە پلەی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ جێگیربوو و جیاوازی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی کردە هەشت خاڵ، یانەی کریستاڵ پاڵاسیش بە (27) خاڵەوە لە پلەی (12)دا بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هێرشدەكاتە سەر كەسێكی دەروون نەخۆش

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ناپۆلی بە سێ خاڵ لە تۆرینۆ گەڕایەوە و جیاوازییەکەی کردە (21)

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share