پاش کەمکردنەوەى سزاکەى ناچۆ جارێکی تر ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا کەوتنەوە هێرشکردنە سەر یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا و لیژنەى سزادانی سەر بە یەکێتییەکە
ڕۆژنامەکانی مۆندۆ و سپۆرت دەڵێن سزای کارتە سوورەکەى ناچۆ کە خەریبوو کۆتایی بە کاروانی وەرزشی یاریزانێک بهێنێت لە سێ یاریی بۆ دوو یاریی کەمکرایەوە
بەڵام سزاکەى لیڤاندۆڤسکی کە دەستی خستە سەر لووتی لە دژی ناوبژیوانەکە هەر بە سێ یاریی مایەوە و کەم نەکرایەوە
بە پێی ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا ، یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا و لیژنەى سزادان بڕیارەکانیان لە سوودی یانەى ڕیاڵ مەدریدە