پلانی پاریس بۆ جێگرتنەوەی مباپێ

یانەی پاریس سان جێرمان دەستی بە گەڕان کردووە بۆ دابینکردنی جێگرەوەی کیلیان مباپێ، لە کاتێکدا گرێبەستی یاریزانە فەرەنسییەکە بەرەو کۆتایی دەچێت و تاوەکو ئێستا بە نوێکردنەوەی قایلنەبووە.

مباپێ لە دوو مانگی داهاتوودا سەربەست دەبێت لە دانوستاندن لەگەڵ یانەیەکی دیکە، یانەی ڕیاڵ مەدرید خوازیاری سەرەکییە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە هاوینی 2022 درێسی سپیی مەدرید دەپۆشێت.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “سکای دۆیچلاند”، بەڕێوەبەرانی پاریس بڕیاریانداوە هەموو تواناکانیان بەگەڕبخەن بۆ نوێکردنەوەی بۆندی مباپێ، لە ئەگەری سەرنەکەوتنیشیاندا ڕوودەکەنە خولی نەمسا و بۆند پێشکەشی کەریم ئادیمی ئەستێرەی هەڵکشاوی ئەڵمانیا و یانەی ڕێدبوڵ سالزبۆرگ دەکەن.

ئادیمی تەمەنی 19 ساڵە و بۆ پێکهاتەی ئەڵمانیا بانگهێشتکراوە، بەدرێسی سالزبۆرگی نەمساییەوە 18 یاریی کردووە و 14 گۆڵی تۆمارکردووە، شارەزایان پێیانوایە هەمان شێوازی یاریکردنی کیلیان مباپێ-ی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگه‌وه‌ نزیکه‌ و بیر له‌ نازناوه‌که‌ ناکاته‌وه‌ !

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی، جوزێ مۆرینیۆ ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکردووه‌ و سه‌ره‌ڕای نزیکبوونه‌وه‌ی له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ،…
Total
0
Share