مانچستەر یونایتد و ئۆسیمین بەیەکەوە دەبەسترێنەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ ڤیکتۆر ئۆسیمینی نایجیری بە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە دەبەستنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن میدیاکانی بەریتانیاوە بڵاودەکرێنەوە، ئێریک تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد خواستی لەسەر گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری یانەی ناپۆلی نیشانداوە.

لەو بارەیەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای بواری گواستنەوەکان جەختی لەوە کردووەتەوە، کە لە ڕووی داراییەوە مانچستەر یونایتد لە مێرکاتۆی هاوینی 2023دا توانای واژۆکردنی گرێبەستەکەی نییە، بەڵکو ئەو گرێبەستە دەکرێت لە مێرکاتۆی زستانی 2024 واژۆ بکرێت.

ڤیکتۆر ئۆسیمین لەم وەرزەدا (25) یاری لە سەرجەم خولەکان کردووە، (21) گۆڵی تۆمارکردووە و سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی ڕاکێشاوە.

بابەتی پێشتر

ئەفسانەی مۆندیال کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

بێلینگهام؟ ڕیاڵ مەدرید پلان (B)یشی ئامادەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share