حکومەتی عێراق لەبارەی “خلیجی 25″وە بڕیارێکی گرنگی دا

سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سودانی بڕیاریدا بە پەخشکردنی بێبەرامبەری تەواوی یارییەکانی جامی کەنداوی 25.

سودانی لە میانی گەشتێکی بۆ بەسەرکردنەوەی یاریگای “جزع النخلە” لە شاری بەسڕە، ڕایگەیاند، “پەخشکردنی تەلەڤیزیۆنی خلیجی 25 بۆ سەرجەم کەناڵە ناوخۆییەکان بێبەرامبەر بەردەست دەبێت.”

هەروەها دەڵێت، “خلیجی 25 بۆنەیەکی وەرزشیی گەورەیە و 43 ساڵە عێراقییەکان چاوەڕوانی دەکەن، وەزەراتەکانمان ئامادەکارییان کردووە، بە هەمانشێوە شاری بەسڕە و فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەمان، ئەرکیشمان ئەوەیە کەشێکی گونجاو بڕەخسێنین بۆ سەرخستنی پاڵەوانێتییەکە.”

پەخشکردنی بێبەرامبەری “خلیجی 25” لەلایەن سەرجەم کەناڵە لۆکاڵییەکانی عێراقەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقدایە بۆ فەراهەمکردنی کەشێکی وەرزشیی ناوازە بۆ شەقامی عێراقی، لە بەرامبەردا هاندەرێکی بێشوومار خۆیان بۆ پاڵەوانێتییەکە ئامادەکردووە و زۆرترین خواستیان لەسەر کڕینی بلیتی یارییەکان هەبووە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار و نرخی ئاڵتوون بەرزبوونەوە

بابەتی دواتر

بۆ دووەم جار نەوت دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share