دواى 100 ڕۆژ ئاردا گولەر گەڕایەوە

تیمی پزیشکی یانەى ڕیاڵ مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ ئاردا گولەر داگیسراند بۆ ئەوەى بەشداری یارییەکانی یانەکەى بکات.

ئاردا نزیکەى 100 ڕۆژە بەهۆی پێکانەوە لە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید دوورکەوتۆتەوە.

گولەر لەوکاتەوەى پەیوەندی بە ڕیاڵەوە کردووە دوو جار توشی پێکان بووە.

تیمی پزیشکی ئەمجارە چاوەڕێی کرد بەتەواوی پێکانەکەى تێپەڕێنێت بۆ ئەوەى جارێکی تر توش نەبێتەوە.

پێدەچێت  لە یاریەکانی داهاتوودا گولەر چەند خولەکێک بەشداری بکات بۆ ئەوەى بتوانێت تا یاریی کلاسیکۆ ڕیتمی یاریکردن وەربگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕاپۆرت.. دۆخی حەوت یاریزانە پێکراوەکەى بەرشلۆنە بزانە

بابەتی دواتر

پاڵاوتنەکانی ئەمریکاى لاتین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share