هاردن: هیچ کێشەیەکم لەگەڵ دورانت نییە و یاریی باسکەمان خۆشدەوێت

دوو ئەستێرەی تیمی برۆکلین نێتس، جەیمس هاردن و کیڤن دورانت ڕەتیدەکەنەوە هیچ کێشەیەک لەنێوانیاندا هەبێت.

لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان تیمەکانی برۆکلین نێتس و داڵاس ماڤرێکس، تیمی نێتس بە ئەنجامی (99-102) بردنەوەی تۆمارکرد، لەو یارییەشدا هاردن و دورانت توانییان 47 خاڵ بە هاوبەشی تۆماربکەن.

دوای یارییەکە جەیمس هاردن بە میدیاکانی ئەمریکای ڕاگەیاند، “دەمانەوێت لەسەر یاریکردن بەمشێوازە باشە بەردەوامبین، ئێمە دەمانەوێت یاریبکەین، ستیڤ ناش لەم پێگەیەدا پێشمانکەوت و ئەو دەزانێت چ هەستێکمان هەیە، هەر کاتێک پێویستبوو بە جدی کاربکەین، دەیکەین، پێویستە ناوە گەورەکان بخەیتە ناو یاریگا، ئەوە ئاسانە، ئێمە یاریی باسکەمان خۆشدەوێت، ئەوە هەموو ئاسانکارییەکمان بۆدەکات بۆ یاریدەدانی تیمەکەمان”.

هەندێک لە سەرچاوە ئەمریکییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، جەیمس هاردن و کیڤن دورانت دووچاری ئاستەنگی بوون و پەیوەندییەکانیان تێکچوون، بەڵام هەردوو یاریزانەکە بە بردنەوەیان لە ماڤرێکس دووپاتیانکردەوە، ئەوەی باسدەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵکو یاریی باسکەیان خۆشدەوێت و لەو پێناوەشدا ئامادەن هاوکاریی یەکدی بکەن.

بابەتی پێشتر

ئیکلیستن لەسەر ڤێرشتابن و دژایەتیی تیمی مێرسیدس هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

فێردیناند: ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یەکێکە لەم سێ یانەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share