بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار حکومەتی هەرێم بڕیارێکی نوێی دا

بە پێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەمەودوا ڕەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان و خاڵە گومرگییەکان، لە بری دۆلار، دراوی دینار وەردەگیرێت و هەر لایەنێکیش پێیەوە پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بە بڕیارى ژمارە 227 ى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە 20 ی ئەیلولی 2023 گشتێندراوە پشتبەست بە حکومەکانی ماددەى هەشتەم، لە یاساى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ژمارە 3 ى ساڵی 1992ى هەموارکراو، لەسەر پێشنیارى وەزیرى دارایی و ئابووری، بڕیار درا وەرگرتنی ڕەسمی گومرگی و ڕەسمی باجی گومرگی لە دەروازە سنوورى و خاڵە گومرگییەکان تەنیا بە دینارى عێراقی بێت.”

ئاشکراشیکرد، “سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم بڕیارەوە پابەند دەکرێن، لە کاتی سەرپێچیشدا لە دەروازە سنووری و خاڵە گومرگییەکان، لایەنی سەرپێچیکار رووبەڕووی سزا دەبێتەوە”.

بابەتی پێشتر

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا نوقمبوو

بابەتی دواتر

وردەکاریی سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و لە 78 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نزیكبووەوە. ئێوارەی…
Total
0
Share