مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دووەمی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو و لێپرسراوانی مەکتەبەکان دیاریکران.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دووەمی مەکتەبی سیاسیی بەڕێوەچوو و ئەرکەکانی بەسەر ئەندامانیدا دابەشکرد، لە کۆبوونەوەی پێشوودا لیژنەیەکمان پێکهێنابوو بۆ ئەوەی پێداچوونەوەیەک بکات بە مەڵبەند و مەکتەبەکاندا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لێپرسراوی مەکتەبەکان دەستنیشانکران لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی بەم شێوەیە، سەرکەوت زەکی وەک لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن، عیماد ئەحمەد بۆ لێپرسراوی راگەیاندن و روناکبیری، قوباد جەلال تاڵەبانی وەک لێپرسراوی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بۆ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، بڵێسە جەبار فەرمان بۆ لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان، نزار ئامێدی بۆ مەکتەبی یەکێتیی لە بەغداد، بورهان سەعید سۆفی بۆ مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان، شێخ ئەحمەد و شوان قادر بۆ دارایی ئیدارەی گشتی، د. یوسف گۆران بۆ مەکتەبی لێکۆڵینەوە، تەلار لەتیف بۆ مەکتەبی کاروباری یاسایی، شاڵاو سەڵاح بۆ مەکتەبی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”.

ئاشکراشیکرد، ئەوەی ماوەتەوە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا لێکۆڵینەوە لەسەر مەڵبەندەکان بکرێت، ئەویش بە شێوەیەکی کۆبەندی دەکرێت و هەر مەڵبەندە و کەسی تایبەتی خۆی بۆ دادەنرێت”.

سەعدی پیرە باسیلەوەشکرد، “لە دوای ئەوانە دەستەیەک دروست دەکەین سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن و هۆکاری بەستنی کۆنگرە  و راسپاردەکانی رووندەکەنەوە”.

 

بابەتی پێشتر

كامێرای تۆماركردنی تیژڕەویی لە چەند شەقامێكی دیكەی هەولێر دەخرێنەكار

بابەتی دواتر

لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی رفاندنی کچێك دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share