لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی رفاندنی کچێك دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزانی سلێمانى دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند کە کچێکی هەرزەکاریان رفاندبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزانی سلێمانى بڵاویکردەوە، “دوای ئاگاداركردنەوەی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە بەبوونی روودانی رفاندنی كچێكی تەمەن  15ساڵان لە شاری سلێمانی لەلایەن سێ‌ تۆمەتبارەوە، دوای بەدواداچوونێكی وورد و دەستنیشانكردنی شوێنی هەڵهاتووەكان، وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەستگیركران”.

ئاشکراشیکرد، “پاش دەستگیركردنیان تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە كە كچەكیان فریوداوە و رفاندوویانە و دواتر بردوویانە بۆ بەرێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونی توندوتیژیی دژی ئافرەتان‌ و خێزان و هەڵهاتوون”.

باسیلەوەشکرد، “لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە، بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 421 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتباران راگیراون”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار ته‌ها بۆ شارەوانیی کەرکوک: ماوه‌ی دوو هەفتەتان هه‌یه‌ بۆ پاککردنەوەی شەقام و گه‌ڕه‌كه‌كان

رێبوار تەها، بە ئیدارە و کارمەندانی شارەوانیی کەرکوکی راگەیاند ماوه‌ی دوو هەفتەتان هه‌یه‌ بۆ پاککردنەوەی شەقام و گه‌ڕه‌كه‌كانی…
Total
0
Share