ئەنجومەنى کۆمسیاران بڕیاریدا ماوەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران درێژبکاتەوە.
جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەنجومەنى کۆمسیاران بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى ماوەى تۆمارى دەنگدەران بۆ ماوەى مانگێک.
وتیشى، “بڕیارەکە بۆ زامنکردنى مافى دەنگدەرانە لە بەشداریکردن لە پرۆسەى دەنگدان”.
بەپێى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیارە لە 11ى تشرینى دووەمى ئەمساڵدا هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران بەڕێوەبچێت.
نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران لە 25ى ئازارى رابردووەوە دەستیپێکردووە و بڕیاربوو بۆ ماوەى مانگێک بەردەوام بێت، بەڵام بەپێى بڕیارەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى کۆمسیاران تا 25ى ئایارى داهاتوو درێژەى دەبێت.