دۆناڵد ترەمپ: رەنگە نوێنەرێک بنێرم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، رەنگە نێردەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یان جێگری سەرۆک، بنێرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێراندا.

ترەمپ، بەر لە گەڕانەوەی بۆ واشنتن لە کەنەداوە، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “ناڵێم بەدوای جێبەجێکردنی ئاگربەست لە ئێراندا دەگەڕێم، بەڵکو لەبری ئەوە بەدوای کۆتاییەکدا دەگەڕێم بۆ پرسی ئەتۆمیی ئێران، واتە دەمەوێت ئەو وڵاتە بەتەواوی واز لە چەکی ئەتۆمی بهێنێت”.

وتیشی، “رەنگە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یان جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بنێرم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران. بەڵام ئەوە بەندە بەوەی چی روودەدات کاتێک دەگەڕێمەوە بۆ واشنتن”.

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، لوتکەی گروپی حەوت-ی بەجێهێشت و لە کەنەداوە بەرەو واشنتن بەڕێکەوت؛ پێش گەڕانەوەی، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Social رایگەیاند، “گەڕانەوەم بۆ واشنتن بۆ ئاگربەست نییە، بەڵکو بۆ شتێکی زۆر لەوە گەورەترە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوسەرگیریی کچە بارزانـ.ـییەک میدیای تورکیای شۆککردووە

هاوسەرگیریکردنی کچە بارزانـ.ـییەک و خوشکەزای ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی ئەکەپە، میدیای تورکیای شۆککردووە. میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، قەهرەمان زولفەقار ئیزۆل،…
Total
0
Share