وەزارەتی کارەبا: ماڵپەڕی پرۆژەی رووناکی کرایەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم کردنەوەی ماڵپەڕی ئەلیکترۆنیی پرۆژەی رووناکیی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، ناونیشانی ماڵپەڕەکە (runaki.gov.krd)ـە، کۆمەڵێک تایبەتمەندیی جیاواز لەخۆدەگرێت کە هاوڵاتییان دەتوانن سوودی لێببینن.

ئەو تایبەتمەندییانەی وەزارەتی کارەبا لەبارەی وێبسایتی پرۆژەی رووناکی ئاماژەی پێداوە ئەمانەن:

1- بژمێر: بەمزووانە تایبەتمەندیی بژمێر بەردەستدەبێت بۆ هاوڵاتییان کە تییایدا دەتوانن پسووڵەی کارەبایان بخەمڵێنن، بەپێی رێژەی بەکارهێنانیان.

2- تۆمارکردن: هاوڵاتییان دەتوانن خۆیان تۆماربکەن لە پرۆژەی رووناکی، بۆ ئەوەی ئاگاداربکرێنەوە لە رێژەی بەکارهێنان و پسووڵەی کارەبا.

3- نەخشە: بەکارهێنەران دەتوانن ئاگاداری دوایین پێشهات و سەرکەوتنەکانی پرۆژەی رووناکی ببن و بزانن کام ناوچە و گەڕەک، تاوەکو ئێستا کارەبای 24 کاتژمێرییان پێگەیشتووە.

4- بەکارهێنانی بەرپرسیارانە: هاوڵاتی دەتوانێت لە رێگای ئەم بەشەوە، پێشنیار و ئامۆژگاری لەسەر چۆنیەتیی کەمکردنەوە و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەبا بزانێت.

5- پرسیارە دووبارەبووەکان: وەڵامی گرنگترین پرسیارە دووبارەبووەکان دەربارەی پرۆژەی رووناکی لەم بەشەدا بەردەستدەبن بۆ هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی رێككەوتنی نێوان هەسەدە و حكومەتی نوێی سوریا دەربڕی

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن پاڵپشتی لە رێككەوتنی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و حكومەتی نوێی دیمەشق دەكات. ماڕكۆ…
زیاتر ببینە

کاروان گەزنەیی: یەکێتی براوەی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانە لە هەڵبژاردنی تایبەت

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپاسێکی یەکێتییانەی هێزە ئەمنییەکان دەکەین بۆ متمانەبەخشین…
Total
0
Share