لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە هۆشداری بە پاڵێوراو و حزبە سیاسییەکان دەدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق نامەیەکی هۆشداریی ئاڕاستەی کاندیدانی لایەنە سیاسییەکان و حزبە سیاسییەکان کردووە لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە.

لە نامەکەی کۆمسیۆندا هاتووە، هۆشداریی دەدەینە کاندیدان و پارتە سیاسییەکان خۆیان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، جگە لەوەش دوور بکەونەوە لە هەڵخەڵەتاندنی دەنگدەران بە پێچەوانەوە بەپێی ماددەی 31 و 32 لە یاسای هەڵبژاردنەکان رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.

داوایشیکردووە، پێویستە خۆیان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی موڵک و ماڵی گشتیی بۆ بانگەشە، هاوکات هۆشداری دەدەن لە سوودوەرگرتن لە پاڵپشتی دەرەکی و جەختدەکاتەوە بە وردی چاودێری ئەو بابەتە دەکەن.

بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستپێبکات کە لە 18 ی کانوونی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی پاككردنەوەی لە ناوچە گەشتیارییەكان دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share