ئەمڕۆ دەنگ لەسەر بودجەی سێ ساڵی عێراق دەدرێت

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت و دوای لە چەندین مانگ گفتوگۆکردن لەبارەیەوە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق بدات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، “کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 1:00 ی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات و پرۆژە یاسای بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە”.

پرۆژە یاسای ئەمجارەی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ساڵی دارایی (2023، 2024، 2025) ە کە بە زیاتر لە 200 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە و بە گەورەترین بودجە لە مێژووی عێراق هەژماردەکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا گەیشتوون، تائێستا ماددەكانی 13 و 14ی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق تایبەت بە هەرێمی كوردستان بە تەواويی یەكلانەكراونەتەوە و ئەو بابەتەش قابیلی گفتوگۆكردنە، بەڵام هەوڵەكان بەو ئاراستەیە كە سبەی یاسای بودجە پەسەندبكرێت.

هەر بە پێی زانیارییەکان، پشووی پەرلەمان درێژكراوەتەوە و دەبێت پڕۆژەیاسای بودجە پەسەندبكرێت بەو پێیەی جەژنی قوربان نزیكە و لەگەڵ ئەوەشدا نیگەرانی شەقامی عێراقی لێدەكەوێتەوە ئەگەر یاسای بودجە پەسەند نەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: پێنجشەممەی داهاتوو یەکەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی موسڵەوە ئەنجامدەدرێت

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، پێنجشەممەی داهاتوو، وەک بەشێک لە خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەوانیی عێراقی، یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share