بەهۆکاری ئەمنی مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەرەنسا داخرا

ئەمڕۆ بەهۆی مەترسی ئەمنیی لەسەری مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا داخرا و ئەو کەسانەی کە پێشتر تکتی چوونە ژوورەوەیان بڕیبوو قەرەبوو دەکرێنەوە.

ئیدارەی مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە مۆزەخانەکە بە شێوەیەکی کاتی داخراوە، ئەو کەسانەی پارەی چوونە ژوورەوەی پێشوەختی داوە قەرەبوو دەکرێنەوە.

داخستنی مۆزەخانەکە لەدوای ئەوە دێت نامەیەکی ئاگادارکردنەوە بۆ مۆزەخانەکە هاتووە و لە بوونی هەڕەشە لەسەر مۆزەخانەکە و میوانەکانی ئاگاداریکردوونەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

پێشبینییەک: تا ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتووانی بەغداد 13 ملیۆن کەس تێدەپەڕێنێت

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share