ڕۆژانە بە هەزاران هاوڵاتیی ئەفغانی لە سنوورەكانەوە خۆیان دەگەیەننە ئێران

ڕۆژانە چوار تا پێنج هەزار هاوڵاتیی ئەفغانی لە ڕێگای خاڵە سنوورییە نافەرمییەکانەوە دەپەڕنەوە بۆ ئێران، بەپێی ئاماری ڕێكخراوێكی مرۆییش، تا ئێستا نزیكەی 300 هەزار هاوڵاتیی ئەفغانی خۆیان گەیاندووەتە ئێران.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی ڕایگەیاندووە، دوابەدوای کۆنترۆڵکردنەوەی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، نزیکەی 300 هەزار ئەفغانی، كە ژن و منداڵیشی تێدایە، هەڵاتوون بۆ ئێران.

ئەنجومەنەكە باسی لەوەشكردووە، ژمارەکان بەردەوام لە زیادبووندان و ڕۆژانە چوار تا پێنج هەزار هاوڵاتیی ئەفغانی لە ڕێگای خاڵە سنوورییە نافەرمییەکانەوە دەپەڕنەوە بۆ ئێران.

ڕوونیشكردووەتەوە، لقی ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی لە ئێران پشتیوانی لەو خێزانانە و سەدان هەزار ئەفغانیی دیکە دەکات، کە ماوەی چەند ساڵێکە لە ئێران ماونەتەوە.

ئیان ئیگلاند، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویج ڕایگەیاندووە “ناکرێت پێشبینی ئەوە بکەین ئێران بتوانێت ئەو ژمارە زۆرە لە ئەفغانییەکان وەربگرێت، بەبێ یارمەتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بۆیە پێویستە بەزووترین کات یارمەتییە مرۆیەکان لە ناوخۆی ئەفغانستان و وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان، وەکو ئێران، زیادبکرێن، بەرلەوەی وەرزی زستان دەستپێبکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: رۆژی یەکشەممە خولی چوارەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران دەستپێدەکات

میدیاکانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایانکرد، رۆژی یەکشەممە، خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران لە مەسقەت،…
زیاتر ببینە

ئینستگرام دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستگرام گۆڕانكارییه‌ك بۆماوه‌یه‌كى كاتی ئه‌نجام ده‌دات و دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیاى “مێتا” ئاشكرایكردووه‌…
Total
0
Share