زیادەڕەویکردن لە خواردنی هەنگویندا ئەم زیانانەی هەیە

هەنگوین یەکێکە لە خواردنە سروشتییەکان کە بەکارهێنانی چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا دەشێت زیانەکانی زیاتر بکات.

پزیشکێکی نەخۆشییە هەناوییەکان دەڵێت، خواردنی هەنگوین تەنها ئەو کاتە سوودی تەندروستی هەیە کە بەشێوەی تەندروست و پێویست بخورێت و لە پلەی گەرمای سەروو 40 پلەی سیلیزی دانەنرێت چونکە بەها خۆراکییەکانی لەدەستدەدات.

ئاشکراشیدەکات، بۆ کەسێکی پێگەیشتوو لە رۆژێکدا نابێت لە 50- 100 گرام هەنگوین زیاتر بخوات، چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدراتی خێرای تێدایە و بارگرانی لەسەر پەنکریاس و گورچیلەکان دروستدەکات.

هاوکات داواشدەکات، ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە بە هەردوو جۆرەکەوە، لەگەڵ ئەو کەسانەی قەڵەون خۆیان لە خواردنی هەنگوین بپارێزن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: ئەو نەخۆشییەی لە سلێمانی هەڵەبجە بڵاوبووەتەوە مەترسیدار نییە و بە ئەگەری زۆر ڤایرۆسییە

لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق و هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان…
زیاتر ببینە

بۆ یەك هەفتە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاکسین تایبەتدەکرێن بە مامۆستایان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەم هەفتەیە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاكسینكردن تایبەتبكرێت بە مامۆستایان، وەزیری تەندروستیش داوا لە مامۆستایان…
Total
0
Share