کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا بەهۆی بێبەشکردنیان لە هاندانەکەی وەزارەتی تەندروستی گردبوونەوە

کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، کە تاکە ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنایە لە گەرمیان بەهۆی ئەوەی بێبەشکراون لە بڕە پارەی هاندانی وەزارەتی تەندروستی کە بۆ کارمەندانی ناوەندەکانی کۆرۆنا تەرخانکراوە، گردبوونەوە و مانگرتنیان لە دەوامكردن ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا سێ جار پارەی هاندانی بۆ کارمەندانی ناوەندەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە.

یەکێک لەوانەی لە نەخۆشخانەی قەڵا بەشێوەی خۆبەخش کاردەکات و لەو بڕە پارەیەی هاندان بێبەشکراوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بڕی پارەکە 110 ملیۆن دینارە و تایبەتە بە ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بەڵام ئێمە کە لە نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا کاردەکەین لێیبێبەشکراوین دابەشکراوە بەسەر ئەو بنکە و ناوەندانەی کە کارمەندەکانیان یەکجاریش نەهاتوونەتە ناو نەخۆشخانەی قەڵاوە”.

باسی لەوەکرد کە نووسراوی خەرجکردنی ئەو پارەیە تەنها بۆ نەخۆشخانەی قەڵا هاتووە بەڵام “ئێمەی لێبێبەشکراوە و بەسەر بنکەکانی دیکە و ناوەندی فریاکەوتنی خێرادا دابەشکراوە”.

بەپێی وتەی کارمەندانی نەخۆشخانەکە بڕی پارەی هاندانەکە کە بۆ هەر کارمەندێک یەک ملیۆن دینارە، تائێستا لەمساڵدا سێ جار ڕەوانەکراوە ئەوان کە 98 کارمەندن لێیبێبەشکراون.

یەکێکی دیکە لەو کارمەندانە سەبارەت بە هۆکاری بێبەشکردنیان لەو بڕە پارەیە وتی، “بیانووەکە ئەوەیە کە پارەی هاندان بۆ میلاکەکانی حکومەتە و خۆبەخشەکان ناگرێتەوە لەکاتێکدا لە نووسراوەکەدا باس لە خۆبەخش نەکراوە و لە شارەکانی دیکەش خۆبەخش سوودمەندبوون لێی”.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

فاو: عێراق لەنێو ئەو 44 وڵاتەدایە كە پێویستییان بە هاوكارییە لەپێناو خۆراكدا

بابەتی دواتر

بیتکۆین ڕێژەی 12%ـی نرخەکەی لەدەست دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خۆراکانەی واتلێدەکەن دڵخۆشبیت

توێژینەوە زانستییەکانی پەیوەندیدار بە خۆراک و تەندروستیی دەروونی، هەندێک خۆراکیان دەستنیشانکردووە کە “هۆرمۆنی بەختەوەری” زیاددەکەن کە لەڕووی زانستییەوە…
زیاتر ببینە

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین…
Total
0
Share