نووسەر و رۆژنامەنووسێکی کورد کۆچی دواییکرد

نەجمەدین سلێمان ساڵاز

ئەمڕۆ لە سلێمانی نەجمەدین سلێمان ساڵاز-ی نووسەر و رۆژنامەنووسی كورد بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

نەجمەدین سلێمان، کەسایەتیی دیاری سیاسی، رۆژنامەنووس و نووسەر ساڵی 1958 لە شاری وانی باکووری کوردستان لەدایکبووە.

بەھۆی سیاسەتی ترس و چەوساندنەوەی دەسەڵاتدارانی ئەوکاتەی تورکیا تاکو تەمەنی 16 ساڵی نەیزانیووە کە بە رەچەڵەک کوردە.

لە دوای تەمەنی 16 ساڵییەوە تێکەڵ بە کاری سیاسەت بووە، لە کودەتا سەربازییەکەی 21ی ئەیلولی ساڵی 1980ـی تورکیا بۆ ماوەی حەوت ساڵ خراوەتە زیندانی ئامەد.

دوای ئازادبوونی لە زیندان، نەجمەدین سلێمان ساڵاز بۆ ماوەیەک بە نھێنی کاری سیاسی کردووە و لەو ماوەیەشدا شەش کتێبی نووسیووە، کە یەکێک لە کتێبەکانی لەسەر کارەساتی ھەڵەبجە بووە، فیلمێکی بەڵگەنامەییشی بەناوی “ھەڵەبجەی ھیوا نەمر” لەسەر کیمیابارانی شارەكە بەرھەمھێناوە.

ئەو نووسەرە کوردە، لە ساڵی 2011ەوە روویکردووەتە ھەرێمی کوردستان و لەو ماوەیەدا درێژەی بە کاری نووسین و رۆژنامەگەری خۆی داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێ بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێی بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەفربارین لە سنوورى حاجى ئۆمەران به‌رده‌وامى هه‌یه،…
Total
0
Share