پۆلیسی هەولێر: ئەو کەسەی خوشکەکەی کوشت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسەی لە گەڕەکی تەیراوە خوشکێکی خۆی کوشت، دەستگیرکرا.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، “دوای ئەوەی ئەمڕۆ رێکەوتی 3/5/2025، ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە کچێک بە ناوی (ن. ٲ. ع)، لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ع. ٲ. ع) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە.

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر، تۆمەتبار بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان، دەستگیرکرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی کەلار لەبارەی داخستنی شەقامێکەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار رایدەگەیەنێت، “بەشی دووەمی شەقامی سەرەکی (کەلار _کفری) دادەخرێت”. راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. له‌نێو سه‌دان گه‌نج 11یان براوه‌ بوون بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانیان

هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد كه‌ له‌لایه‌ن ڤیم فاونده‌یشنه‌وه‌ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی…
Total
0
Share