رێباز حەملان: عێراق دەتوانێت دوو مووچە بنێرێت

رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “كێشەی نەختینە نییە و عێراق دەتوانێت دوو مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت”.

راشیگەیاند، عێراق بۆ مووچەی خۆیان هەشت ترلیۆن دینارە دابەشیان كردووە، بەڵام بۆ هەرێم كە 958 ملیار دینار پارە نادەن، جگەلەوەش گرفتی نەبوونی پارەی كاش لە بانكەكاندا نییە و ئەوەی باسدەكرێت هیچ بنەمایەكی نییە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لقی هەولێری بانكی ناوەندی پارەی پێویستی هەیە و دەتوانرێت دوو مووچە بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
زیاتر ببینە

دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت و دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند کە کەسێکی خاوەن پێداویستیی تەیبەت دوای پێنج ڕۆژ بێسەروشوێنبوونی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و تۆمەتباری…
Total
0
Share