راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بەبەشداریی سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە دیالۆگی هاوبەشیی ئەمنی نێوان ئەمریكا عێراق بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیەنداوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە درێژەی ئەو زنجیرە كۆبوونەوانەی كە لەنێوان هەردوو حكومەتی عێراق و ئەمریكا بەڕێوەدەچێت و گەرێكی دیكەی دیالۆگی هاوبەشیی ئەمنی لە نێوان وەفدی وەزارەتی بەرگریی عێراق بە سەرۆكایەتیی سابت محەمەد ئەلعباسی، وەزیری بەرگریی عێراق و ئەندامییەتی فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر رەشید یاروڵا سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق و فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند ئەفسەرێكی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی و وەفدی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و قووڵكردنەوەی هاوكارییە ئەمنییەكان و كۆمەڵێك پرسی دیكە و پێشخستنی بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوو وڵات، بە تایبەتی لە رووی ئاسایش و پاراستنی سەروەریی عێراق و سەقامگیری بۆ ناوچەكە.

لە كۆبوونەوەكەدا، نوێنەرانی عێراق پابەندیی وڵاتەكەیان بە پاراستنی راوێژكارانی بیانی و دیپلۆماتەكانیان دووپاتكردەوە و دوو وڵاتەكە بڕیاریانداوە هێزە ئەمنییە كوردییەكانیش بەشێك بن لە پاراستنی سەروەری و سەقامگیری، هەروەها جەختیان لەوەكردووەتەوە راوێژكارانی نێودەوڵەتی لەسەر بانگهێشتی عێراق و بۆ پشتیوانیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەوێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن پێکهێنانی لیژنەکانی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێکهێنانی لیژنەکانی بۆ سەرپەرشتیکردنی ناوەندەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکانی هەرێم راگەیاند. لە…
Total
0
Share