وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار: جەژن ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روو لە هەرێم دەکەن

هاوینەهەواری دوكان فۆتۆ: گەشتوگوزاری سلێمانی

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت بۆ جەژنی قوربان ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.

ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ

جەژنی قوربان ئامادەکاریی تەواو بۆ پێشوازی لە هاتنی گەشتیاران کراوە بە تایبەت لە دەروازە و خاڵە سنوورییەکان ئەویش خۆی لە ئاسانکاری بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان لە بازگەکان، پێشکەشکردنی ئاو و گوڵ و شیرینی و رێنماییکردنیان و پێدانی رێبەری گەشتیاری خۆی دەبینێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە دڵنیاییەوە بۆ جەژنی قوربان زۆر زیاتر لە گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، دەتوانین بڵێین ئەم جەژنە سەرجەم بنکە گەشتیارییەکان جمەیان دێت لە گەشتیاران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵویستی یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنەوە ‏ڕاگەیەندرا

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە ڕوونكردنەوە دەدات، بەرپرسێكی یەكێتییەكە ڕایدەگەیەنێت، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share