بەیانی ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئەمریكا بە سەردانێك گەیشتە ئیسرائیل.
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریكا بە سەردانێكی پێشتر رانەگەیەندراو گەیشتە ئیسرائیل و لە ئێستادا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەكەیدا لە كۆبوونەوەدایە.
پێشتر ئەمریكا بە فەرمی پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپاتكردبووەوە، هاوكات ئامادەیی خۆی بۆ گەیاندنی هەموو هاوكارییەكی سەربازی بۆ ئیسرائیل دەربڕیووە.