زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور بڵاودەكرێتەوە

بەرپرسێكی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی فەرماندەی پاسەوانی سنووریی ناوچەی یەك رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی پێشتر فۆڕمیان پڕكردەوە و ناویان هاتووەتەوە بەشداریی لە خولێكدا دەكەن و دەستبەكاردەبن كە مووچەیان لەسەر حكومەتی عێراق دەبێت و كەمترین مووچە لە 900 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات.

موقەدەم سامی ئیسماعیل ئەفسەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی فەرماندەی پاسەوانی سنووریی ناوچەی یەك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو كەسانەی پێشتر فۆڕمیان پڕكردبووەوە و مامەڵەكانیان تەواوكرد و ناویان هاتەوە و بە تێكرا بۆ هەرێمی كوردستان 900 كەس بۆ پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن و بە سێ وەجبە بەشداریی خول دەكەن و دەستبەكاردەبن و بەسەر لیواكاندا دابەشدەكرێن.
راشیگەیاند، ئەو كەسانەی وەكو پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن مووچەیان لەسەر عێراق دەبێت و كەمترین مووچەیان لە 900 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات.

بابەتی پێشتر

بەغداد.. ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندانەكەی سبەی دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share