بانكی ناوەندیی عێراق رێنماییەكی نوێی لەبارەی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران دەركرد و داوا لە سەرجەم بانكەكان كراوە ئاسانكاری بۆ گەشتیاران بكەن كە دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێبدرێت.
بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق كە ئاراستەی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەشی A مۆڵەتپێدراو كراوە تێیدا هاتووە، ئەو بانكانە كە لقیان لە فڕۆكەخانەكانی بەغداد، بەسرە، نەجەف و هەولێر هەیە، ئاسانكاری بكەن بۆ گەشتیاران كە دۆلار بە نرخی فەرمی بكڕن.
هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، ئەو كۆمپانیایانەی كە خواستیان هەیە نووسینگە لە فڕۆكەخانەكان بكەنەوە دەتوانن داواكاریی پێشكەشبكەن لەگەڵ دیاریكردنی فڕۆكەخانەكە.