وەزارەتی کارەبای عێراق: هاوردەی کارەبا لە تورکیاوە دووهێندە دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکە نیازی هەیە، تا مانگی شەشی ئەمساڵ، هاوردەکردنی کارەبا لە تورکیاوە بۆ نزیکەی 600 مێگاوات زیادبکات.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، “لە ئێستادا عێراق 54 مێگاوات کارەبا لە ئوردنەوە هاوردەدەکات بۆ دابینکردنی کارەبای قەزای روتبە، کاریشدەکەین بۆ زیادکردنی ئەو بڕە بۆ 150 مێگاوات بۆ دابینکردنی کارەبای ناوچەکانی عەنە، هەیت، روتبە، حەسیبە و قائیم”.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکە هەوڵدەدات پێش هاوین گواستنەوەی 500 مێگاوات کارەبا لە کوێتەوە بۆ بەسرە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەشڵێت، کاردەکەین بۆ زیادکردنی هاوردەکردنی کارەبا لە تورکیاوە بۆ ئەوەی تا مانگی حوزەیران، بگاتە نزیکەی 600 مێگاوات، لەبری ئەو 300 مێگاواتەی ئێستا لەڕێگەی پەیوەندیی کارەبای نێوان هەردوو وڵاتەوە دابیندەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئەوەشیخستەڕوو، “وەزارەت کاردەکات بۆ گۆڕینی کارەبای 543 بینای حکومی بۆ سیستمی وزەی خۆر، بەمەبەستی کەمکردنەوەی فشار لەسەر تۆڕی نیشتمانی. ئەمە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت دەگرێتەوە و خودی سەرۆکی حکومەت، دەستپێشخەریی کردووە بۆ گۆڕینی بینای سەرەکیی حکومەت بۆ سیستمی وزەی خۆر”.

سەبارەت بە پێویستیی غازی ئێران، ئەحمەد موسا وتی، “وەزارەت گرنگیی غازی ئێران ناشارێتەوە و ئەگەر بپچڕێت، کاریگەری لەسەر کارەبای تۆڕی نیشتمانی دروستدەکات و لەئێستادا وەزارەت دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای چارەسەر و بەدیل بۆ تێپەڕاندنی ئەو کێشەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: پێش هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەبێت ڕێككەوتن ئەنجامبدرێت و حكومەت پێكبهێندرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەبێت حكومەت پێكبهێنرێت تا بتوانێت یاساكانی…
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی دابەشکردنی مووچە وەفدێکی دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و…
Total
0
Share