قوباد تاڵەبانی: ئەوەی سلێمانی بەڕێوەدەبات حكومەتی هەرێمە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت، “ئەوەی سلێمانی بەڕێوەدەبات حكومەتی هەرێمە و هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق و لە عێراقیش بەپێی دەستوور كاردەكرێت”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە گفتوگۆیەكیدا لە دیداری مێری رایگەیاند، كارمان بۆ پاراستنی كەمینەكان كردووە و هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق و لە عێراقیش بەپێی دەستوور كاردەكرێت و جگەلەوەش فیدراڵییەت چارەسەرە بۆ بەشێك لە كێشەكان.

وتیشی، “دەستووری عێراق بە شێوەیەكی تەواو جێبەجێنەكراوە و پێویستە دەستووری هەرێمی كوردستان دەستوورێكی واقیعی بێت و بەشێوەیەك بنووسرێت كە قابیلی جێبەجێكردن بێت”.

ئاشكراشیكرد، بەپێی دەستوور عێراق دەوڵەتێكی فیدڕاڵییە، پێویستە دەستوور ئەوە روونبكاتەوە كە عێراق چۆن وەك دەوڵەتێك بەڕێوەببرێت، نەك بسەپێندرێت و یەكێك لە هۆكارەكانی دامەزراندنی سیستمی فیدڕاڵی بۆ دروستكردنی هاوسەنگی و هێنانەدی دادپەروەرییە لە نێوان هەموو پێكهاتە و كەمینە نەتەوەیی و ئاینییەكانی عێراقدا.

جێگری سەرۆك وەزیران راشیگەیاند، پێشتر سوننەكان دژی فیدڕاڵیزم بوون لە عێراق، بەڵام ئێستا بۆچوونێكی دیكەیان هەیە و لە هەرێم دەسەڵاتی فیدراڵییەت ناڕوونە چونكە دەستوورمان نییە و دەسەڵاتەكان لە هەرێمی كوردستان ناڕوونە، جگەلەوەش لە هەرێمی كوردستان سیستمێكی ئاڵۆزی ئیداریی هەیە.

بابەتی پێشتر

بڕیار رەشید: ئەو بەشەخۆراكانەی دابەشدەكرێن گونجاونین بۆ خواردن

بابەتی دواتر

منداڵێک کەوتە ناو حەوزێكی ماسییەوە و خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێكی دزراو دەستی بەسەرداگیرا

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك…
Total
0
Share