(ڤیدیۆ) یەکسانبوون لیستەری گەیاندە پلەی دووەم و چێڵسی پلەی شەش

یانەکانی چێڵسی و ئەستۆن ڤێلا بە یەکسانبوون پلەی پێنجەم و شەشەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگیان گرتەوە

ئەمشەو، دووشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 16ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەکانی لیستەر سیتی و چێڵسی بەرانبەر کریستاڵ پاڵاس و ئەستۆن ڤێلا یەکسانبوونیان تۆمارکرد.

کریستاڵ پاڵاس لە سێڵهێرست پارک میوانداری لیستەر سیتی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی گۆڵێک یەکسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵەکەی کریستاڵ لە خولەکی 58 لەلایەن وێڵفرێد زاها و گۆڵەکەی لیستەر لە خولەکی 83 لەلایەن هارڤی بارنێسەوە تۆمارکران.

یەکسانبوونی لیستەر سیتی دوو خاڵی گرنگیان لەدەستدان، بەڵام بە کۆکردنەوەی (29) خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ لەگەڵ یانەی ئێڤەرتۆن هاوسەنگ بوونەوە.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی چێڵسی لە ستامفۆرد بریج میوانداری ئەستۆن ڤێلای کرد، یاری نێوان ئەم دوو یانەیەش بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتاییهات.

گۆڵەکەی بلوزی لەندەن لە خولەکی 34 لەلایەن ئۆلیڤی جیرو و گۆڵەکەی ئەستۆن ڤێلا لە خولەکی 50 لەلایەن ئەنوەر ئەلغازییەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، هەردوو یانەی چێڵسی و ئەستۆن ڤێلا ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە 26 و لە پلەی پێنجەم و شەشەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوون.

بابەتی پێشتر

ڕێكنەكەوتن لەگەڵ بەغداد چ زیانێك بە موچەخۆرانی هەرێم دەگەیەنێت؟

بابەتی دواتر

فەڕەنسا: سێ سەربازمان لە مالی كوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share