پیکێ: کریستیانۆ لە بەرشلۆنەوە نزیکبوو، لەگەڵ ڤینیسیۆزیش قسەمکردووە

بەرگریکاری ئەزموونداری یانەی بەرشلۆنە، جێرارد پیکێ دووپاتیدەکاتەوە، لە ڕابردوودا نزیکبووە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

پیکێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “ئیبای تویچ کەناڵ’ لە یوتیوب، ڕایگەیاندووە، “ڕۆناڵدۆ نزیکبوو پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات، بەر لەوەی پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، لەو کاتەدا نزیکبوو درێسی بارسا بپۆشێت”.

هەروەها دەڵێت، “هەوڵیشمدا قەناعەت بە ڤینیسیۆز بکەم تاوەکو یاری بۆ یانەی بەرشلۆنە بکات، بەڵام ئەو ڕیاڵ مەدریدی هەڵبژارد”.

بەرگریکارەکەی پێشووی ئیسپانیا لەبارەی داهاتووی ئێرلینگ هالاند و ئەگەرەکانی یاریکردنی بۆ یانەی بەرشلۆنە، دەڵێت، “هالاند دەیەوێت لە خولی ئیسپانیا یاریبکات، ئێمەش دەمانەوێت باشترین یاریزانەکان لە پێکهاتەکەماندا کۆبکەینەوە، هالاند و مباپێ هەردووکیان حەزیان لە لالیگایە و دەیانەوێت پەیوەندی بەم خولەوە بکەن، ئەگەر پێویستیش بکات گرەوێک لەسەر بابەتەکە بکەم ئەوا دەڵێم، دڵنیام هەردووکیان لەڕیزەکانی یەک یانە یاریناکەن”.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس داواکراوێکی پێشووی بەرشلۆنەی کڕی

بابەتی دواتر

مەیسن گرینوود لە یاریکردن ڕاگیرا و کۆمپانیای نایک هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share