فڕۆکەخانەی لۆتۆن لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بڵاویکردەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی تا دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ راگرتووە ئەمەش پاش ئەو ئاگرەی شەوی رابردوو کەوتەوە.
ئیدارەی فڕۆکەخانەی لۆتۆن بڵاویکردەوە، لەپێناو سەلامەتی گیانی کارمەندان و گەشتیاران گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ماوەیەکی کاتی راگیراون.
شەوی رابردوو ئاگر لە یەکێک لە پارکەکانی ئۆتۆمبێل کەوتەوە و بە وتەی بەشێک لە شایەتحاڵانی رووداوەکە دەنگی تەقینەوەش لە شوێنەکە بیستراوە.
لە ئەنجامی ئاگرەکە پێنج کارمەندی ئاگرکوژێنەرەوە و کارمەندێکی فڕۆکەخانەکە برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.