زیاتر لە 140 ملیۆن کەس لە جیهاندا مەترسیی برسێتییان لەسەرە

توێژینەوەیەکی ئابوریی جیهانی باس لەوە دەکات کە 141 ملیۆن کەس لە جیهاندا لە مەترسیی هەژاریدان، هۆکارەکەشی بۆ کاریگەرییە نەرێنییەکانی شەڕی روسیا لە ئۆکرانیا دەگێڕێتەوە.

توێژەران لە هۆڵەندا، بەریتانیا، چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تویژینەوەکەیان کردووە، کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە جیهاندا کاریگەریی لەسەر وڵاتان کردووە، توێژینەوەکە دەریخستووە کە خەرجییەکان بە تێکڕا، بە رێژەی لەسەدا 4.8 زیادیکردووە، هاوکات کۆرۆنا یەکێک بووە لە کاریگەرییە سەرەکییەکانی زیاتربوونی هەژاری.

توێژینەوەکە دەریدەخات، لەو وڵاتانەی کە کەمدەرامەتن خێزانە هەژارەکان تووشی کەمیی توندی خۆراک بوون.

ئاماژە بەوە کراوە کە لە وڵاتانی داهات بەرزیشدا کاریگەریی نەرێنیی بەرزبوونەوەی نرخی وزە دەرکەوتووە.

بەرزبوونەوەی نرخی وزە بەهۆی قەیرانی ئۆکرانیا بووەتەهۆی ئەوەی نرخی خۆراک بەرزببێتەوە، بە نمونە بەراورد بە ساڵی رابردوو نرخی هێلکە لە ئەمریکا بە رێژەی 70.1% و ڕۆن بە رێژەی 44.7% و کەرە بە رێژەی 26.3% بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی ئارد و نان و شەکر بە رێژەی 20.4 و 14.9 و 13.5% بەرزبوونەتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە ئێستا لە جیهاندا 141 ملیۆن کەس لە هەژاریی تونددان و دەستیان بە خواردنی پێویستی رۆژانە ناگات.

بابەتی پێشتر

بۆ دابینکردنی سەبەتەی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا هەرێم چاوەڕێی بەغدادە

بابەتی دواتر

مایکرۆسۆفت ماڵئاوایی لە براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share