مەكتەبی سیاسیی نوێی یەكێتی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە دەباشان بەڕێوەچوو.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێكی گرنگ بوو، یەكەم كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بوو دوای پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی، گرنگییەكەی لەوەدابوو كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 10/10 سەردانی ژمارەیەك لەو هاوڕێ و هەڤاڵانەمان كرد كە لەبەر هەر هۆیەك بووبێت نەیانتوانیوە بەشداریی پێنجەمین كۆنگرە بكەن، سەردانەكانیش بۆ لای هەڤاڵان راسپاردەیەكی گرنگی كۆنگرەیە و بەردەوامیش دەبین و تەواوی ئەو هەڤاڵانە بەسەردەكەینەوە كە پێمانوایە پێویستە لە بارودۆخ و ژیانیان ئاگاداربین.

وتیشی، “لە سەردانەكانماندا بۆ لای هەڤاڵان عومەر فەتاح، سامان گەرمیانی و شۆڕش ئیسماعیل، بەرچاوڕوونیمان دایە هەڤاڵان لەبارەی ئیشوكارەكانی ئەم قۆناغەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە ئەو هەڤاڵانە؛ یەكێتی بەشێكە لە ژیانیان چ لە شاخ چ لە شار و لە خەباتی نهێنیشیاندا”.

سەبارەت بە قۆناغی داهاتووش، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، ئاشكرایە كە دوو هەڵبژاردنی گەورە لەپێشمانە، ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان، بۆیە یەكێتیی ناو یەكێتی و كۆكردنەوەی هەموو تواناكان زۆر پێویستە.

لەبارەی ناوەرۆكی یەكەم كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لە دوای پێنجەمین كۆنگرەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتی، “لە كۆبوونەوەكەدا باسی زۆر شتی گرنگ كرا، لە گرنگترینیان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و چۆنێتی ئامادەكارییەكانی یەكێتییە بۆ ئەو هەڵبژاردنە گرنگە”.

لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا، ئەركی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەپێی پسپۆڕییان بۆ بوارە جیاجیاكان دیاریدەكرێت، جگەلەوەش هەیئەتێك هەڵبژێردراوە كە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە راپۆرتێك ئیشوكاری مەڵبەند و مەكتەب و دامودەزگاكانی یەكێتی دیاریدەكات و مەكتەبی سیاسیش لە راپۆرتەكە و چۆنێتی ئیشوكارەكانیان ئاگاداردەكرێتەوە، كە چ گۆڕانكارییەك پێویستە بۆ ئەم قۆناغ و بارودۆخە بەشێوەیەكی گشتی، وتەبێژی یەكێتی وای وت

لەبارەی ئەركی داهاتووی یەكێتی-ش لە بەغداد، ئەوەی خستەڕوو كە “یەكێتی، هەمیشە ئامادەیی هەبووە لە بەغداد، هەمیشە كاریكردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و بەتایبەتیش ئەو كێشانەی راستەوخۆ پەیوەندییان هەیە بە ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و مووچەخۆرانەوە، پێویستیشە بەوشێوەیە لەگەڵ بەغداد مامەڵەبكرێت كە نابێت دوودڵ بین، نابێت وەها شتێك بە مەترسیی بزانین لەسەر هەرێم كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و خانەنشینانمان لە رێگەی كارت لە بانكەكانەوە دابەشبكرێت، بەپێچەوانەوە دەبێت سوودوەربگرین لە پەیوەندییە بانكییەكان و پەرەی پێبدەین و كارێك بكرێت هەر كەسە و كارتی خۆی هەبێت و مووچە لەكاتی خۆیدا وەربگرێت و ژیانی مسۆگەربێت”.

بابەتی پێشتر

زیانەكانی گۆڕانی ئاووهەوا لە جیهاندا بۆ 16 ملیۆن دۆلار لە كاتژمێرێكدا بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد و رێگایەكی سەرەكی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێکی فێڵباز لە رەواندز دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران بڵاویکردەوە، کەسێکی فێڵباز دەستگیرکراوە کە لەژێرناوی “شێخ هاروون”فێڵی لە خەڵکی کردووە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی…
Total
0
Share