شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم تیمەكانیان لە ئامادەباشیداین و داواش لە هاوڵاتییان دەكات پابەندی چەند رێنماییەكان بن.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دڵنیادەكەینەوە كە تیمەكانی شارەوانیی لە ئامادەباشیدایە بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەكان.

شارەوانیی سلێمانی دەشڵێت، داواكارین لە هاوڵاتییان ئەم رێنمایانە بەهەند وەربگرن:

1. لادانی ئەو بەربەستانەی كە دانراون لەسەر مەنهۆڵ و ئاوەڕۆكان.

2. پاكڕاگرتنی مووشەبەكی باراناوی سەر مەنهۆڵەكان و ئاوەڕۆكانی بەردەم ماڵان و ناوبازار.

3.پاككردنەوەی ئاوەڕۆی سەربان و حەوشەی ماڵەكانتان.

4. پاراستنی ئاوەڕۆی كۆڵان و شەقامەكان، نابێت خۆڵ و خاشاك و چەوری و پارچە ئاسن و دەبە و نایلۆن بكرێتە ناو مەنهۆڵەكانەوە.

5. پاراستن و مانەوەی سەری مەنهۆڵ و مشبكاتی باراناوەكان.

6. داوا لە سەرجەم خاوەن چێشتخانەو خواردنگەكان دەكەین پاشماوەی خۆراك و بە تایبەت رۆن نەخریتە ناو مەنهۆل و ئاوەڕۆكان كەدەبێتە هۆی گیرانی ئاوەڕۆكان.

7. ئەو ماڵانەی لە كۆڵانی لێژن و لە بەشی خوارەوەی بەرزاییەكن، ئامادەكاریی بكەن بۆ لابردنی كەل و پەلی پێویست لە بەردەم ماڵەكانیان.

لە كاتی پێویستدا، پەیوەندی بكەن بە ژمارە 100 لەبەر ئەوەی بەردەوام لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدان لەگەڵ تیمە خزمەتگوزارییە ئێشكگرەكانی شارەوانیمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەڕەنگەرێک: مووچە دابەشبکرێت دابەزین و بەرزبوونەوەی زێڕ کاریگەریی لەسەر بازاڕی ئێمە نابێت

زەڕەنگەرێک لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێندەی دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا کاریگەری لەسەر جوڵاندنی بازاڕی زێڕ هەیە، هێندە بەرزبوونەوە یان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە رێژەی %50 رووداوی هاتوچۆی کەمکردووەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سیستمی کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی بووەتەهۆی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ بە رێژەی 50% لە ماوەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت. بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە…
Total
0
Share