د. نەرمین مەعروف: دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرێکی خێرا نییە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرێکی خێرا نییە، چونکە کاتی زۆری دەوێت”.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێکیدا ئاماژە بەوەدەکات، “میکانیزمی دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، چارەسەرێکی خێرا نییە کە بتواندرێت لە ماوەی چەند مانگێکدا بکرێت، چونکە کاتی زۆری دەوێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هێشتا حکومەتی عێراق نەیتوانیووە کۆنترۆڵی دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی خۆی بکات و خۆشیان کێشەیان هەیە، هەروەها تەنها یەک لقی بانکی حکومەتی فیدراڵ لە هەرێم هەیە”.

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، د. نەرمین مەعروف دەڵێت، “دەبێت یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە و لە نێویشیاندا بڕگەی ئینفاقی فیعلی لاببرێت، ئەوە تاکە چارەسەری ریشەییە بۆ بودجەی ئێستا و داهاتوو”.

بابەتی پێشتر

سەفین دزەیی: ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا دەیانەوێت هەناردەكردنی نەوتی كوردستان دەستپێبكاتەوە

بابەتی دواتر

وردبینی له‌ ژماره‌ و بڕی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمدا ده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێكکاره‌كانى ته‌ندروستى ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى بۆ هه‌رێم زیادكرد

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریی ھەرێم ڕایگەیاند، كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێكکاره‌كانى ته‌ندروستى ئەمساڵ ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى بۆ هه‌رێم زیادكرد و لە پشووەکانی…
Total
0
Share