سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ساڵی نوێوە دەبێت شۆفێرانی تاكسیی هێڵەكانی دەرەوەی شار سەرنشین لە تێرمیناڵەوە بۆ تێرمیناڵ بگوازنەوە و بەهیچ شێوەیەك بۆیان نییە لە دەرەوەی تێرمیناڵ سەرنشین داببەزێن و بۆ تاكسییەكانی ناوشاریش بەهیچ شێوەیەك بۆیان نییە سەرنشین بۆ دەرەوە بگوازنەوە و بە پێچەوانەوە سزادەدرێن.
ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی گواستنەوە كە تێیدا هاتووە بە شۆفێرانی تاكسیی هێڵەكانی دەرەوەی شار لە ساڵی نوێوە دەبێت سەرنشین لە تێرمیناڵ بۆ تێرمیناڵ بگوازنەوە و بەهیچ شێوەیەك بۆیان نییە لە دەرەوەی تێرمیناڵ سەرنشین داببەزێن و دواتر لەو رێگایەوە تاكسییەوە كە لە تێرمیناڵەكان دابیندەكرێت و بە نرخێكی گونجاو سەرنشین بۆ ناوشار دەگوازنەوە.
ئاشكراشیكرد، بۆ تاكسیی ناوشاریش بە هیچ شێوەیەك بۆی نییە بە سەرنشینەوە بچێتە دەرەوەی شار جگەلە خێزانی خۆی و بە پێچەوانەوە سزادەدرێن و بڕیارەكەش لە دوای ساڵی نوێوە جێبەجێدەكرێت و ئامانج لە دەركردنی ئەو بڕیارەش جیاكردنەوەی كاری تاكسییەكانی ناوشار و دەرەوەی شارە.