بڕیاری نوێی وەزارەتی كارەبا لەبارەی وەرگرتنەوەی پارە لە هاوبەشان

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری پەیوەست بە کۆکردنەوەی داهات و کێشەکانی پێوەری زیرەک دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان کۆکردنەوەی داهاتە لەکاتی خۆیدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی كارەبا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەكی ڕاوێژکاریدا، وەزارەتەکە بڕیاریدا بە “کۆکردنەوەی داهات و چاپکردنی پسوڵەی کارەبا لەکاتی خۆیدا، ئەوەش لەپێناو دابینکردنی کارەبایەکی باشتر و دادپەروەر”.

هەروەها بڕیاردراوە بە “کاراکردنی بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی هاوبەشانی کارەبا لە کاتی بوونی هەر گرفتێکدا لە پێوەری زیرەک، کە لەکاتی زیاد بەکارهێنانی کارەبا، کە تووشی گرفت دەبن”.

هەر بەپێی بڕیارەکانی وەزارەت، دەبێت بەستنی پێوەری زیرەک خێراتر بکرێت، كە بە “پرۆژەیەکی سەرکەوتوو” ناویدەبات، ئەمە جگە لە هەموارکردنەوەی ڕێنماییەکانی پێدانی کارەبا.

دوایین بڕیاری وەزارەتی کارەبا پەیوەستە بە تۆڕەکانی کارەبای وزە نوێکان و بڕیاریداوە بە کارپێکردن و بەستنەوەی سیستمی کارەبای وزە نوێکان بۆ ناو تۆڕی کارەبای هەرێم.

بابەتی پێشتر

هێمن موکریانی

بابەتی دواتر

ئاژانسی ئەتۆم: حكومەتی نوێی ئێران لە دۆسیەی ئەتۆمیدا توندە

بابەتی پەیوەندیدار