چێڵسی و مانچستەر یونایتد بردیانەوە

لە هەفتەى هەشتەمی خولی ئینگلتەرا هەردوو یانەى چێڵسی و مانچستەر یونایتد بردنەوەیان بەدەستهێنا.

چێڵسی لەدەرەوەى یاریگاى خۆی ڕووبەڕووی بێرنلی بووەوە.

چوار بە یەک یارییەکەى لە سودی خۆی کۆتایی پیهێنا.

چێڵسی ئێستا دەیەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرای گرتووە

لە یارییەکی تردا مانچستەر یونایتد میوانداری برینتفۆردیان کرد.

مانچستەر یونایتد دوو بە یەک سەرکەوتنی بەسەر یانەى برینتفۆرد بەدەستهێنا.

دوو گۆڵەکەى مانچستەر لەدوا خولەکەکانی یارییەکەدا ماکتۆمیناى تۆماریکرد.

ئێستا مانچستەر یونایتد لەپلەى نۆیەمدایە

بابەتی پێشتر

بۆردومانی كامپی مەخمور كرا

بابەتی دواتر

سوپای ئیسرائیل: بارەگای فەرماندەیی فیرقەی غەززە كۆنترۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share