ئەمڕۆ پاڵەوانی دوو خول دیاریی دەكرێن

ئەمڕۆ پاڵەوانی هەردوو خولی ئینگلتەرا و ئیتاڵیا یەكلایی دەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕكابەرییەكانی خولی ئینگلتەرا و ئیتاڵیا كۆتایی بێت و پاڵەوانیش دەربكەوێت.

لە ئینگلتەرا مانچستەر سیتی بەجیاوازی خاڵێك لە پێش لیڤەرپوڵەوەیە.

مانچسستەر سیتی پێشەنگ لە یاریگای خۆی میوانداری ئەستۆن ڤێلای چواردەیەم دەكات.

لیڤەرپوڵی دووەمیش ڕووبەڕووی ۆڵڤەرهامپتۆنی هەشتەم دەبێتەوە.

مانچستەر سیتی بە بردنەوە دەبێتە پاڵەوان، لیڤەرپوڵ دەبێت بیباتەوە و مانچستەر سیتیش یەكسان یان شكست بهێنێت.

هەردوو یارییەكەش كاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.

لە ئیتاڵیاش ئەی سی میلان بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش ئینتەرمیلانەوەیە.

ئەی سی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ساسولۆی یانزەیەم دەبێتەوە.

ئینتەرمیلانیش لە ناو یاریگای خۆی بەرامبەر سامپدۆریای پانزەیەم دەبێتەوە.

هەردوو یارییەكەش كاتژمێر 7ی ئێوارە بەڕێوەدەچن.

ئینتەرمیلان دەبێت بیباتەوەو میلانیش شكست بهێنێت و میلانیش بە یەكسان بون و بردنەوە دەبێتە پاڵەوان.

بابەتی پێشتر

کۆریای باکوور بە "دەرمانی سروشتی" ڕووبەڕووی کۆرۆنا دەبێتەوە

بابەتی دواتر

پلانی بی.. پیرێز بە دوو گرێبەست وەڵامی شكستی مباپی دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share