عەلی حەمەساڵح: پڕۆژەی پێدانی راستەوخۆی مووچە گرفتی بۆ دروستكرا و پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە نییە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە 17 بۆ 18ی ئەم مانگەوە بەغداد 700 ملیار دینار قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت و دەشڵێت، “پڕۆژەی پێدانی راستەوخۆی مووچە گرفتی بۆ دروستكرا و پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە نەبووە و دەبووایە لە پەرلەمانی عێراقەوە كاری لەسەربكرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پڕۆژەی پێدانی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێشتر لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە هەنگاوی باشی بڕیبوو، بەڵام پێمووایە ئەو پڕۆژەیە گرفتی بۆ دروستكرا، بەوپێیەی ئەو بابەتە پەیوەندیی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە نییە و دەبووایە لە پەرلەمانی عێراق كاری لەسەر بكرێت.

ئاشكراشیكرد، حكومەتی عێراق لە ئێستاوە ئامادەكاری دەكات كە لە 17 بۆ 18ی ئەم مانگەوە ئەو قەرزە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام ئەگەر داهاتی ناوخۆی هەرێم وەك پێویست كۆنەكرێتەوە دابەشكردنی مووچە جارێكی دیكە دوادەكەوێت.

راشیگەیاند، لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە كە هەناردەی نەوت راگیراوە هەرێمی كوردستان نەوتی خاو دەفرۆشێت، بەڵام داهاتەكەی نادیارە.

بابەتی پێشتر

جەبار گۆران: بڕیارەكانی بانكی ناوەندی جێبەجێناكرێت و ئەوەش بەهای دۆلار بەرزدەكاتەوە

بابەتی دواتر

هەوڵێكی نوێ بۆ گواستنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share