محەمەد شیاع سودانی لە پەیامێکیدا رایدەگەیەنێت، “لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیانی ئێزیدیمان دەکەین بە بۆنەی جەژنی جەماوە”.
لە پەیامێکی پیرۆزبایدا کە ئاڕاستەی ئێزدییەکانی کردووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماژە بەوەدەکات، “ئەم جەژنە دەرفەتێکە بۆ چەسپاندنی خۆشەویستی و پێکەوەژیان و برایەتی لەگەڵ جەختکردنەوە لە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ پشتگیریکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان و دابینکردنی دادپەروەری بۆیان”.
دەشڵێت، “پلان و بەرنامەکانمان لە خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەدا بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمانە لە هەموو شوێنێکی عێراق”.