بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی جەژنی جەمای ئێزدیییەكانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئێزدییەكان كرد.
دەقی پەیامەكە:
جەژنی جەما لە خوشك و برا ئێزدییەكانمان لە كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە خۆشی و كامەرانیدا بەسەربەرن.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە كار بۆ پاراستن و بەدیهێنانی مافی ئێزدییان دەكات و لە هەوڵەكانی بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە، ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان بەردەوامدەبێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان