فەرماندەی یەژاستار:‏ مەسرور بارزانی هێرشەکانی سەر زاپ ڕێکدەخات

زۆزان چەولیگ فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار دەڵێت، بنەماڵەی بارزانی و بەتایبەت مەسرور بارزانی هێرشەکانی توركیا بۆ سەر زاپ ڕێکدەخەن و جەختدەكاتەوە “ئەگەر گەریلا لە زاپ بشکێت، ئەوا دەچینە بارزان”.

لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باشووری کوردستان و هاوکاری و هەماهەنگییەکانی تورکیا و پارتی بۆ ئەو هێرشانە، زۆزان چەولیگ فەرماندەی یەژاستار ڕایگەیاند، “ئێستا زاپ گەمارۆدراوە، بنەماڵەی بارزانی و خوودی مەسرور بارزانی ئەو هێرشانە ڕێکدەخەن، بەڵام دەبێت پارتی باش ئەوە بزانێت، ئەگەر گەریلا لە زاپ بشکێت، ئەوا دەچینە بارزان، بارزانی موختاری زاپ و ئاڤاشین و گارە نییە، دەبێت باش ئەوە بزانن، چیای بارزانیش جیاوازیی لەگەڵ زاپ نییە، چیای سەفینیش جیاوازیی لەگەڵ گارە نییە”.

بە وتەی زۆزان چەولیگ، “پیلانی ئاکەپە ئەوەیە سەرەتا پەکەکە لەناوببات و دواتر باشوور و ڕۆژئاوا داگیربکات، ئامانجێکی دیکەشیان داگیرکردنی موسڵ و کەرکوکە، پارتی و بنەماڵەی بارزانیش بەرژەوەندییان لەو داگیرکارییەدا هەیە”.

ئەو پێیوایە ئەمساڵ ساڵێکی مەترسیدارە بۆ پەدەکە و ئاکەپە و دەڵێت، “ساڵی 2022 ساڵی کۆتاییە بۆ ئەردۆغان، یان ساڵی سەرکەوتنە یان ساڵی شکستە، بۆ ئەوەی شکست نەهێنێت هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەت و هێزی وەک پەدەکە بەکاردە‌هێنێت، پەدەکە دەزانێت سیاسەتەکەی گەیشتووەتە کۆتایی، بۆیە ئەمساڵ ساڵێکی خەتەرناکە بۆ ئاکەپە و پەدەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمەوە عێراق-یان بەرەو سوریا جێهێشتووە

كاروانێكی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لە ڕێی هەرێمەوە عێراق-یان بەرەو سوریا بەجێهێشتووە، وەك میدیایەكی ڕوسی ئاشكرایكردووە. بەگوێرەی پێگەی ئاڕ…
زیاتر ببینە

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share