گەرمیان.. ئەو كەسانەی بەدەرمان راوەماسیيان كردبوو دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی بەدەرمان راوەماسیان كردبوو دەستگیركران.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای وەرگرتنی زانیاری كە چوار هاوڵاتی بە نیازی ڕاوی ماسی بوون بە (دەرمان) مەفرەزەیەكی بەشی خانەقین بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین لە نزیك گوندی (كانی ماسی) ئەو كەسانەیان دەستگیركرد و دەستبەسەر كەرەستەكانیاندا گیرا كە هەستابوون بە لەناوبردنی ماسییەكان بە ڕێگەی دەرمان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی خانەقین – قۆرەتوو) راگیراون.

بابەتی پێشتر

چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایەڕوو

بابەتی دواتر

سوریا.. پرسەی سەرتاسەری راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share