خوێندنگەی یاڵانقۆزی بنەڕەتی لە بناری چیای پیرەمەگروون سەر بە بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی دوكان لە سنووری سلێمانی لەپرۆسەی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 دا، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لەریزبەندیی خوێندنگەكاندا پلەی دووەم و لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانیش پلەی یەكەمی بەدەستهێنا؛ بۆ قۆناغی1- 6 ی بنەڕەتی.
بەهۆی پێشەنگی لەبواری پەروەردە و فێركردن و بەكارهێنانی رێگا و شێوازی هاوچەرخ و زانستی و جیاواز و نوێ لەپەروەردە و فێركردن، بەتایبەت دانانی پڕۆگرامێكی نوێی زانستی و پەروەردەی لەلایەن كارگێڕی خوێندنگەكە،
خوێندنگەی یاڵانقۆزی بنەڕەتی ئەگەر چی لە گوندێكی سنووری سلێمانیدایە، بەڵام یەكێكە لە خوێندنگە دیار و نموونەییەكان.