وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، چوارشەممەی داهاتوو بۆری نەوتی عێراق – تورکیا ئامادە دەبێت بۆ هەناردەکردنی نەوت.
ئالپارسلان بایراکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، “چوارشەممەی داهاتوو بۆری نەوتی عێراق – تورکیا ئامادەدەبێت بۆ هەناردەکردنی نەوت و لەدوای ئەوەش دەتوانرێت رۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەکان بنێردرێت”.
ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا هیچ بەربەستێك نیە لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەكانی جیهان.
لە 24ی ئازاری ئەمساڵەوە، دادگای نێودەوڵەتیی ژووری بازرگانیی لە پاریس بڕیاریدا بە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە.