مۆندیالی 2030 چۆن بەڕێوەدەچێت؟

شەش وڵات لە سێ کیشوەری جیاواز میوانداری مۆندیالی 2030ی دەکەن.

سێ یاریی سەرەتاى مۆندیالی 2030 لە ئەرجەنتین و ئۆرۆگواى و پاراگواى بەڕێوەدەچێت بەبۆنەى 100 ساڵ تێپەربون بەسەر مۆندیالدا.

یارییەکانی تریش دەکەونە هەرسێ وڵاتی ئیسپانیا و پورتوگال و مەغریبەوە.

11 یاریگاى وڵاتی ئیسپانیا و سێ یاریگاى وڵاتی پورتوگال و یەک یاریگاى وڵاتی مەغریب میوانداری یارییەکانی تری مۆندیال دەکەن.

یەکەم یاریی مۆندیال بە هەڵبژاردەى ئەرجەنتین دەستپێدەکات، پێشبینیش دەکرێت دواین یاریی لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەبچێت و سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بکات.

هەر شەش وڵاتەکە (ئەرجەنتین، ئۆرۆگواى، پاراگواى، ئیسپانیا، مەغریب، پورتوگال) لە ئێستاوە سەرکەوتنیان بۆ مۆندیالی 2030 مسۆگەرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌سه‌ر به‌له‌د وه‌لید-دا سه‌رکه‌وت و چووه‌ پله‌ی دووه‌م

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌له‌د وه‌لید…
Total
0
Share