روانگەی ئەوروپی: ئەیلولی رابردوو گەرمترین بووە لە جیهاندا

روانگەی كۆپرنیكۆسی ئەوروپی رایدەگەیەنێت، مانگی ئەیلولی رابردوو گەرمترین بووە كە تائێستا لەسەر ئاستی جیهان تۆماركرابێت و پێوانەیی پێشووی ساڵی 2020ی بە جیاوازییەكی زۆر كە دەگاتە نیو پلەی سەدی تێپەڕاندووە.

روانگەكە دەڵێت، ناوەندی گەرمای رووی هەسارەكە لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 16.38 پلەی سەدی كە “دۆخێكی دەگمەنی بێ پێشینەیە”، چونكە بە 1.75 پلەی سەدی زیاترە لە پلەكانی گەرمای مانگی ئەیلول لەماوەی نێوان ساڵانی (1850-1900)، واتە بەر لە كاریگەریی دەردراوە گازییە گەرمكەرەكان بەهۆی چالاكییەكانی مرۆڤ لەسەر ئاووهەوا.

لەهەمان كاتدا روانگە لە راپۆرتی مانگانەیدا ئاشكرایكرد، تێكرای پلەی گەرما لە جیهاندا لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە 1.4 پلەی سەدی زیاترە لە دۆخی بەر لە شۆڕشی پیشەسازی.

ئاشكراشیكرد، ناوەندی پلەی گەرما لە جیهاندا لەنێوان كانونی دووەم و ئەیلول گەرمترین بووە لەماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا.

بە رووانین لە رێككەوتنی پاریس تایبەت بە ئاووهەوا كە چاوی جیهانی خستووەتەسەر ئامانجێك بە راوەستاندنی گەرمبوونی جیهان لە 1.5 پلەی سەدی بەراورد بە ماوەی پێش شۆڕشی پیشەسازی، ژمارەكانی كۆپرنیكۆس دەریدەخەن كە جیهان زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە نزیكە لە گەیشتن بە ئەوپەڕی پلەی دیاریكراو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەی چارەسەری پاشماوەی کارگەکان دەداتە ئەنجومەنی وەزیران

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوودا دەنگی لەسەر پڕۆژەی چارەسەرکردنی کێشەی پاشماوەی کارگەکانی سلێمانی دا، پڕۆژەکە گرنگی بە…
زیاتر ببینە

وێرانکاریی جیهانیی لێدەکەوێتەوە.. چی دەبێت ئەگەر تەقینەوەی گەورە لە گڕکانی میراپی رووبدات؟

توێژەرانی زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا هۆشدارییانداوە لە ئەگەری تەقینەوەی گڕکانی چیای میراپی لە ئیندۆنیسیا، رایانگەیاندووە، ئەو رووداوە دەبێتەهۆی…
Total
0
Share